نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانی رۆژی هەینی، 03-07-2026، لە تاران لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە كۆبوونهوهكهدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، ههروهها تيشكيان خسته سهر راوهستانى شهڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچهكه.
هەروەها بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوهيهك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.
لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: سهرۆکی ههرێمی کوردستان لە پەراوێزی رێوڕەسمەکەدا، لهگهڵ ژمارهیهک له سهرکرده و بهرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونهوهی دهبێت.
کاژێر 08:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران و لەلایەن هەر یەکە لە عەبدولکەریم حوسێن زادە، جێگری کوردی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ناوچە پەراوێزخراوەکان، موسا تەباتەبایی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و د. عەمار، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران پێشوازی لێکرا.