بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەفشین یەگانە ڕایگەیاند: ئەم تیمانە بە ئامادەبوونی ڕزگارکەر و فریاگوزاری پەروەردەکراو، ڕەوانەی شارەکانی نەجەفی ئەشرەف و کەربەلا موعەڵڵا کراون و لەسەر ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو شوێنی مەراسیمەکە دەچن و ناوچەکانی پڕ هاتووچۆ و قەرەباڵغی زیارەتکاران جێگیر دەکرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە نێردراوەکان، بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن، کەرەستەی فریاگوزاری و تایبەتمەند، کردەوەی فریاگوزاری و ئیمکاناتی پەیوەندیکردن، بەرپرسیارن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری و وەڵامدانەوەی ئەگەری ڕووداوەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ ستادەکانی ئۆپەراسیۆن کە دەکەوێتە عێراقەوە.

بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری کرماشان جەختیشی کردەوە: ئەم ئەرکە لە چوارچێوەی ئەرکە مرۆییەکان و بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەڕێوە دەچێت.