بە پێی ڕاپۆرتی جام کورد، لەم خولە لە پێشبڕکێیەکاندا، کچە پایسکلسوارە سەرەکییەکانی وڵات لە بەشە جیاوازەکاندا کێبڕکێیان دا.

"فاتمە مەئوایی"، خانمە پاسکیلسوارێکی خەڵکی کرماشان، لە نێو هەڵبژاردەی ئیلامدا، لە گرووپی تەمەنی گەورەساڵان و لە دوو بەشی بەرگەگرتنی ڕێگا و تاقیکردنەوەی کاتیی تاکەکەسی، کێبڕکێی کرد و دوای تێپەڕاندنی ڕێڕەوی سەختی کێبڕکێکە، توانی پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.

"سیامک ئەدەبی" ڕاهێنەری ئەو خانمە پاسکیلسوارەکە بە ئاماژەدان بە سەختی ڕێگاکە وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم پێشبڕکێیە، پێشبڕکێی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بوو، خولەکە ستاندارد نەبوو و گونجاو بوو بۆ پێشبڕکێکانی پاسکیلسواری شاخ؛ زۆرێک لە وەرزشوانانی نیشتمانی لەم پێشبڕکێیەدا ئامادە بوون، بەڵام بەهۆی سەختی خولەکە لە پێشبڕکێکە دوورخرانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا خاتوو فاتمە، کە 40 ساڵ تەمەنیەتی بە هەموو هێزی خۆیەوە هەوڵی دا و توانی پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت.