هێزەکانی ئەمریکا بۆ جاری سێیەم لەم هەفتەیەدا هێرشی چڕیان کردووەتە سەر ناوچەکانی باشووری ئێران و بە وتەی سێنتکۆم لە دوایین هێرشیشدا 140 ئامانجی جیاوازیان پێکاوە.

ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشەکان لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی دیکە بووە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە تەنگەی هورمز. فەرماندەییەکە دەڵێت: "هێزەکانی ئەمریکا بە مووشەکی زیرەک و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتییە جەنگییەکانەوە، نزیکەی 140 ئامانجی سەربازیی ئێرانیان پێکا."