بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا قوبادیمێهر لە دیدارێکدا لەگەڵ بریکاری یاسایی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ناوچەی ئازادی بازرگانی ــ پیشەسازی و تایبەتی ئابووریی، بە ئاماژەدان بە بەردەستبوونی ژێرخانی پێویست لە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، ڕایگەیاند: ئەم ناوچەیە ژێرخانی گونجاو، ڕێکاری گومرگی و فۆرماڵیتی یاسایی بۆ ئازادکردنی کاڵای هەیە و هەر بەم هۆیەشەوە داواکاری پێکهێنانی کۆمیسیۆنی تایبەتی ماددە 4، بە فەرمی پێشکەش بە ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی و تەرخانکردنی پشکی کۆڵبەری کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: دەرکردنی ئەم مۆڵەتە دەتوانێ لە پەرەپێدانی بازرگانی سنووری و ڕەخساندنی هەلی کار و خۆشگوزەرانی ئابووری لە ناوچەی ئازادی بازرگانی قەسر شیرین و کەرتی سنووری پارێزگای کرماشان ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێ.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی بازرگانی ــ پیشەسازی قەسر شیرین هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پشتیوانیی بەرپرسانی پارێزگاکان کرد و وتی: پشتیوانی پارێزگاری کرماشان و نوێنەری خەڵکی ئەو بازنەیە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە خێراترکردنی ڕەوتی وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەدا.