بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەپێی ڕاگەیاندنی ستادی ناوەندی ئەربەعین، هاوڵاتی و کۆچبەرانی بیانی نا نیشتەجێی لە وڵاتانی قەفقاز، ئاسیای ناوەڕاست و تورکیا دەتوانن لە سنوورەکانی خوسرەوی، باشماخ و تەمرچین بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە سەردەمی ئەربەعیندا کەڵک وەربگرن.

هەروەها سنووری شەڵەمچە بۆ هاوڵاتیانی بیانی ڕێگەپێدراو کە لە ئێراندا نیشتەجێن و سنووری چەزابە بۆ هاوڵاتیانی نادانیشتووی ئەفغانستان، پاکستان و وڵاتانی کیشوەری هیندستان دیاری کراوە.

بە وتەی بەرپرسان، ئەم بڕیارە بە ئامانجی باشتر بەڕێوەبردنی هاتووچۆی زیارەتکاران و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کاتی ئەربەعیندا دراوە.