بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای سەردانی مەیدانی بۆ سنووری مەندەلی عێراق، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە ئامادەبوونی پارێزگاری کرماشان و نوێنەری خەڵکی ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە پەرلەمانی ئێران و بریکاری پارێزگاری دیالە لە عێراق و سێ نوێنەری ئەم پارێزگایە لە پەرلەمانی عێراق و کۆمەڵێک بەرپرسی هەردوولا لە شوێنی فەرمانداری مەندەلیدا بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا چالاککردنی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە ڕێگەی سنووری سۆمار و پەرەپێدانی ژێرخانە سنوورییەکان و ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان پارێزگای کرماشان و پارێزگای دیالە لە عێراق، تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی هاوکارییەکان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە کردەوە.
بڕیارە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار سنووری سۆمار لە ئێران و مەندەلی لە عێراق میوانداری هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بکەن.