یاری کۆتایی ١٤ـەمین خولی جیهانی بالەی دانیشتوو، لە شاری هانگژۆی چین بەڕێوەچوو و ئێران بە بردنەوەی ٣-١ لە بۆسنە، ڕکابەری دێرینی خۆی پلەی پاڵەوانی جیهانی بەدەست هێنا.

ئەم یارییە دووبارەبوونەوەی یاری کۆتایی پارالۆمپیکی پاریسی ٢٠٢٤ و پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠٢٢ بوو.

ئێران لە کۆمەڵەی یەکەم و دووەم و چوارەمدا بە ئەنجامی 25-21، 25-20، و 25-16یارییەکەی بردەوە و کۆمەڵەی سێیەمیشی بە ئەنجامی ٢٥-٢٠ بە بەرامبەرەکەی دۆڕا.

ئێران و بۆسنە لە ڕووداوە فەرمییە جیاوازەکاندا ١٧ جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و ئێران ١٢ سەرکەوتن و بۆسنە ٥ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران بە ٩ میدالیای زێڕ، ١ زیو و ٢ برۆنز بەشەڕەفترین هەڵبژاردەی جیهانە و بۆسنە بە ٣ میدالیای زێڕ، ٤ زیو و ١ برۆنز لە پلەی دووەمدایە.

هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە ساڵانی ١٩٨٥، ١٩٨٦، ١٩٩٠، ١٩٩٤، ١٩٩٨، ٢٠١٠، ٢٠١٨، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٦  پلەی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێناوە، هەروەها هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران ٨ نازناوی پاڵەوانێتی لە یارییەکانی پارالۆمپیکدا بەدەستهێناوە.