به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەری بنکەی نیشتمانیی "تاق وەسان"، به ئاماژه به زیادبوونی ژمارەی سەڕدانکەرانی کۆمەڵگەکە ڕایگەیاند: له سەرەتای هاوینەوە به تێکڕا ڕۆژانه 3 بۆ 3 هەزار و 500 کەس سەردانی "تاق وەسان"یان کردووه و تا ئێستاش ژمارەی گەشتیاران له زیادبووندان.

"محەممەد مێهدی فەیز ئاقایی" ڕایگەیاند کە، ڕێوشوێنی دیزاینی زەوی و باشترکردنی ژێرخانی بەردەوامە و دەشڵێت: بۆ باشتر ئاشناکردنی گەشتیاران بە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەم کۆمەڵگە، تەکنەلۆژیای وەک QR و ڕێبەری دەنگیش بەکارهێنراوە.

ناوبراو هەروەها پلانی کەڵکوەرگرتن له توانای ملیۆنان زیارەتکاری ئەربەعینی ڕاگەیاند و وتی: ڕاوێژ کراوە بۆ ئەوەی کاروانەکانی مەزارگە پیرۆزەکان و ڕێبوارانی نوور له ڕێگای کرماشاندا بەهەمان شێوە سەڕدانی کۆمەڵگەی مێژوویی "تاق وەسان" بکەن و ئەم بەرهەمە زیاتر له جاران به گەشتیارانی نێوخۆی دەناسێنرێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری بنکەی نەتەوەیی "تاق وەسان" مۆزەخانەی بەردی ئەم کۆمەڵگە بە پێی پرۆتۆکۆلەکان هێشتا داخراوە!