جام کوردی - کۆدەنگی تەواو لە نێوان نوسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حکومەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا.
تاران پڕوپاگەندە زایۆنیستەکان لەبارەی ناکۆکی لە نێو پێکهاتەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە یەکڕیزیی دامەزراوەکانی دەکاتەوە.
میدیاکانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی دوورکەوتنەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران و بوونی ناکۆکی لە ناوخۆی سوپای پاسداران، بەشێکە لە "جەنگی دەروونی" قەوارەی زایۆنی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی.
سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە کۆدەنگییەکی تەواو لە نێوان نوسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حکومەت و هێزە چەکدارەکاندا هەیە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا.
لە کاتێکدا میدیا ڕۆژئاواییەکان باس لە "ناکۆکی" دەکەن، تاران جەخت دەکاتەوە کە بوونی دیدگای جیاواز لە هەڵسەنگاندنی سەربازی و دیپلۆماسیدا نیشانەی "داینامیکییەت" و وردییە لە بڕیاردان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکادا.