فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە میانی سەردانێکیدا بۆ یەکەکانی ئۆپەراسیۆن لە کەناراوەکانی کەنداوی فارس، وتی: “خەڵک و هێزە چەکدارەکان ئامادەن وەڵامدانەوەی هەر خراپەکارییەکن لەلایەن سوپای دەستدرێژکارەوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە، جەنەڕاڵ محەمەد کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، درێژەی بە بەسەرکردنەوەی مەیدانی بۆ ناوچە کەنارییەکان و دوورگە ستراتیژییەکانی کەنداوی فارس.

لەم ئەرکەدا فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە وردی دۆخی ئۆپەراسیۆنی یەکەکان و ئاستی ئامادەیی شەڕی هێزەکانی هەڵسەنگاند.

جەنەراڵ کەرەمی بە ئاماژەدان بە پێگەی هەستیاری ئەم ناوچانە لە ستراتیژی بەرگری وڵاتدا جەختی لەوە کردەوە: “ئامادەیی بەردەوام، مەشقی تایبەتمەند و بوونی بەهێزی یەکەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، پایەی سەرەکی ئاسایشی بەردەوامن لە ئاوەکانی کەنداوی فارس”. جەنگاوەرە ئازاکانی ئەم هەرێمە بە پشتبەستن بە ڕۆحی جیهاد و وریایی بەردەوام بەربەستێکی بەهێزیان لە بەرامبەر تەماحی دوژمنان دروست کردووە.

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە ڕوونکردنەوەی پێویستی بەرگریی هەمەلایەنە جەختی لە بەرەوپێشبردنی تۆڕی بەرگری گەل و بەهێزکردنی بەسیج بۆ پاراستنی دوورگەکان کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕێبازی دوژمنکارانەی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا، وەبیری هێنایەوە کە هێزی زەمینی سوپای ئەمریکا بە چاودێری وردی جموجۆڵەکانی نێوان هەرێمەکان، بەردەوام توانای بەرگری خۆیان ڕێکدەخەنەوە و بەهێزتر دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەت هەر هەڕەشەیەک.

جەنەراڵ کەرەمی زیادی کرد: بە فەزڵی و بەخشندەیی خودا گەل و هێزە چەکدارەکان ئامادەن وەڵامی هەر سەرکەشییەک بدەنەوە کە لە سوپای دەستدرێژکارەوە بێت و بەم زووانە تۆڵەی خوێنی ڕێبەری شەهیدی میللەت و فەرماندە شەهیدەکان دەکەنەوە.