بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵا سەفەری تارانی کردووە، مەسعوود پزیشکیان سەبارەت بە گرنگترین پرسەکانی جێی بایەخی دوو وڵات و ستراتیژییەکانی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، خێراکردنی جێبەجێکردنی تەواوی ئەم ڕێککەوتنانەیان بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و دەستەبەرکردنی قازانجی هاوبەش، هەروەها جەختیان لەسەر چالاککردنی توانا هاوبەشەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ترانزێت، وزە و هاوکاریی ناوچەیی کردەوە.
هەردوولا بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی لێکنزیکبوونەوە و هەماهەنگی بەردەوام، کردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوکاری وەک پێویستیەکی ستراتیجی بۆ داهاتووی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەلایەنەکان، جگە لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دوو وڵات، هەروەها ڕۆڵی دەبێت لە دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی برا و بەهێزکردنی هاودەنگی و یەکگرتوویی ناوچەیی.