قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، عێراق پێشنیارێکی پێشکەش بە ئێران و سعودیە کردووە بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی یەکگرتووی هەماهەنگی ئەمنی.
ناوبراو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە ژێر ناوی ئەلمەشهەد ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەی نێوان ئێران و سعودیە قەیرانی متمانەیە.
ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆژی 30ی ئەیلول وادەی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و خاڵی دەستپێکی جێبەجێکردنی پلانی حکومەت و هێزە سیاسییەکانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەوەی بەشێک لە گروپە چەکدارەکان ڕازی نین بە ڕادەستکردنی چەکەکانیان، بارودۆخی ناوچەکەیە.
ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق قۆرخکاری حکومەتی لەسەر چەک بە بڕیارێکی عێراقی ناوبرد کە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی تێدا نییە.