ئەم ڕێککەوتنامانە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران واژۆ کران و کۆمەڵێک کەرتی گرنگ دەگرنەوە، لەوانە: کاروباری دەرەوە، دارایی، ئابووری و وزە.

جێی ئاماژەیە، سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و زنجیرەیەک گفتوگۆی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەستپێکرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هەردوو وڵات.