لە کاتێکدا ئۆڵۆمپیاکۆس بەدوای فرۆشتنی ئەستێرە ئێرانییەکەی "مێهدی تارێمی"دایە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ دووشەممەی ماڵپەڕی sdna ی یۆنانی، یانەی ڤاسکۆ داگامای بەڕازیلی بە فەرمی ئۆفەرێکی بۆ ڕاکێشانی هێرشبەرە ئێرانییەکە پێشکەش کردووە.
ڤاسکۆ داگاما بە هێمای بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و ڕەگەزپەرستی لە تۆپی پێی بەڕازیلدا ناسراوە.
تارێمی هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی تۆپی پێی یۆنانیەوە کرد. کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران لە 24 یاری نیوەی یەکەمدا 10 گۆڵ و 3 ئەسیستی تۆمار کرد و ئامارێکی باشی بەدەست هێنا
ماڵپەڕی یۆنانی نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی ئۆڵۆمپیاکۆس ئامادەن ئۆفەرێک لە یانە بەڕازیلییەکە وەربگرن بۆ گواستنەوەی تارێمی بۆ خولی بەڕازیلی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی sdna، پێدەچێت تارێمیش لە گواستنەوەی بۆ ڤاسکۆ داگاما ڕازی بێت و خۆی ئامادەکردبێت بۆ ئەوەی ئۆڵۆمپیاکۆس بەجێبهێڵێت.