تارێمی لە دوو یاریدا بەرامبەر بە ئەلعەین لە ماوەی 10 ڕۆژدا 2 گوڵی تۆمارکرد و لێدانی سزای وەرگرت بۆ ئەوەی بە بکوژی ئەلعەین بناسرێت.
یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان یانەی وەسڵ و ئەلعەین شەوی ڕابردوو لە جامی بانکی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
ئەلعەین کە چەند ڕۆژێک پێش یانەی نەسری لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بە 4 گوڵ لە لیگی نایابدا تووشی شکستێکی قورس کردبوو، لەم یارییەدا سەرەتایەکی زریاناوی دەستپێکرد و هەر زوو 2 گۆڵی بەرامبەر وەسڵ تۆمارکرد.
بەڵام تارێمی بە لێهاتوویی زۆری خۆی لە وەرگرتنی لێدانی سزا، بەر لە کۆتایی نیوەی یەکەم لێدانی سزای وەرگرت و بۆ گوڵ گۆڕی و گەڕانەوەی گەورە دەستپێکرد.
لە نیوەی دووەمدا یانەی وەسل دوو گوڵی دیکەی تۆمارکرد و ئەنجامی 2-0 گۆڕی بۆ بردنەوەی 3-2 و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو بە دوورخستنەوەی ئەلعەین.
ماڵپەڕی ئەلخەلیج ستایشی هێرشبەرە ئێرانییەکەی کردووە و نووسیویەتی تارێمی دەستپێشخەری گەڕانەوەی ئەلوەسڵ بووە بەرامبەر ئەلعەین.
هەروەها ماڵپەڕی ئەلیومی ئیمارات نووسیویەتی، تارێمی خۆی وەک هێرشبەرێکی ژەهراوی نیشانداوە بەرامبەر ئەلعەین.