بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دیدارێکی هاوبەشی نێوان سەردار کیاسەت سپێهری، فەرماندەی هێزەکانی سەر سنووری پارێزگای کرماشان و سەرلەشکەر عەبدولسادە نیروز یاسین، فەرماندەی هێزەکانی سەر سنووری ناوچەی سێهەمی عێراق، پێداچوونەوە بە دوایین دۆخی سنوورە هاوبەشەکان و ئامادەکارییەکانی ئەربەعیندا کرا.
فەرماندەی هێزەکانی سەر سنووری کرماشان جەختی لە سەر پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە کاتی خۆیدا، کۆنترۆڵکردنی درۆنەکان، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخ و برگری کردن لە چالاکیی ئەو گرووپانەی کە ئاسایش تێکدەدەن، کردەوە و خوازیاری پەرەپێدانی هاوکاریی سنووری نێوان دوو وڵات بوو.
ناوبراو هەروەها ڕێکەوتنی بۆ زیادکردنی چاودێڕییە هاوبەشەکان و گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی کە بەبێ ئاگاداری دەچنە ناو خاکی ئەو دوو وڵاتە و چڕکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکانی لە سەردەمی ئەربەعیندا، ڕاگەیاند.
لەبەرامبەردا فەرماندەی هێزەکانی سەر سنووری ناوچەی سێهەمی عێراق بە جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندی دۆستانەی تاران و بەغدا، ئامادەیی تەواوی هێزی سەر سنووری عێراقی بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلە و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران لە دەروازەی سنووریی خوسرەوی-مەنزەرییە، ڕاگەیاند.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لەبارەی هاوکارییەکانەوە واژۆکرد و جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە زیارەتکارانی ئەربەعین کردەوە.