بەپێی هەواڵێکی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، واشنتۆن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت"ی لە بنکەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کێشاوەتەوە.

ەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە کشانەوەی هێزەکانی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون.

سەرچاوەکان دەڵێن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆن بەکاردەهێندرێن، لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا نەهێڵدراون؛ هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکان لە هەفتەی رابردووەوە دەستیپێکردووە و هێشتا بەردەوامە؛ هەروەها زۆربەی هێزەکانی ئەمریکا و کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان براونەتە دەرەوە.