گواستنەوەی لیبرۆن جەیمس بۆ یانەی فیلادلفیا سۆنی سیکسێرز، نەک تەنها سەرنجی جیهانی باسکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەڵکو ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی لە فرۆشتنی بەرهەمە وەرزشییەکانیشدا تۆمارکردووە.
کۆمپانیای فاناتیکس، هاوبەشی فەرمی فرۆشتنی ئۆنلاین لە NBA و یانەی فیلادلفیا، ڕایگەیاند کە درێسی ژمارە ٢٣ی جەیمس بووەتە پڕفرۆشترین درێسی وەرزشوانێک دوای گواستنەوەی بە فەرمی و پەیوەندیکردنی بە تیپێکی نوێیەوە. ئەمەش لە مێژووی هەموو لقە وەرزشییەکاندا بۆ ئەکەمجارە کەوا ژمارەیەکی پێوانەیی لەو شێوە تۆمار بکات.