بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "عەبدولئەمیر ڕەبیهاوی" ڕایگەیاند کە عێراق دووەم هاوبەشی بازرگانی ئێرانە و وتی: ئەو وڵاتە ساڵانە بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەکات و سەرەڕای بەرهەمهێنانی بەشێک لە پێداویستییە ناوخۆییەکانی، بەڵام هێشتا توانای بەرزی هەیە بۆ زیادکردنی هەناردەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکییەکانی ئێران.
ناوبراو بەهای هەناردەی دەرمانی ئێرانی بە 172 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند و دەشڵێت: لەو بڕە پارەیە نزیکەی 35 ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق دەکرێت و بە لەبەرچاوگرتنی قبوڵکردنی دەرمانی ئێرانی لەلایەن بەکارهێنەرانی عێراقییەوە، ئەگەری زیادبوونی ئەم ڕێژەیە هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران هەروەها هەلی سەرمایەگوزاری لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە عێراقدا ڕاگەیاند و بەڕێوەچوونی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی "تەندروستی عێراق" لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو لە بەغدای بە دەرفەتێکی باش بۆ ناساندنی تواناکانی پیشەسازی تەندروستی ئێران و پەرەپێدانی هاوکارییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات وەسف کرد.