ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەموو شتێک ئامادەیە، تەنها ڕەزامەندی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ماوە بۆئەوەی ڕێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێککەوتنەکە بۆماوەی 60 ڕۆژ دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی وادەکەی، هەروەها لەو ماوەیەدا هیچ باجێک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت.
هاوکات، بەپێی ڕێککەوتنەکە تەواوی کەشتییەکان کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، دەتوانن رێڕەوی باکور بە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێراندا بگرنەبەر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی 30 رۆژدا کار بۆ پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان لە رێڕەوی ناوەڕاستی گەرووەکە دەکەن، هەروەها بڕیارە لە داهاتوودا ئەو رێڕەوە ناوەندییە بەپێی رێککەوتنێکی هەمیشەیی، کە ئێستا عومان و ئێران دانوستانی لەسەر دەکەن، ببێتە رێگەی سەرەکی بۆ هاتووچۆی سەرجەم کەشتییە هاتوو و رۆشتووەکان.