پەیامنێری ئەلمەیادین لە گەرووی هورمز وتی: دەیان کەشتی و نەوتهەڵگر لە قووڵایی ئەم گەرووەدا جێگیرن و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕین لە هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانن.

پەیامنێری ئەم ئاژانسە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی گەرووی هورمز، زیادی کرد: بەپێی دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و سوڵتانییەتی عومان، ڕێگای باشوور هەڵدەوەشێنرێتەوە.

ئەو پەیامنێرە ئاشکراشی کرد: هەموو کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پێویستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سپای پاسداران دەبێت و تا ئێستا زۆربەی کەشتیەکان لە کاتی تێپەڕین بە گەرووەکەدا ڕێگای ئێرانیان پەیڕەو کردووە.

پێشتر کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وەهم و بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕایگەیاند: گەرووی هورمز ئێرانی بووە و هەیە و دەبێت.

گەرووی هورمز نە بە تویت و نە فڕۆکە هەڵگرەکان و نە بە دەرکردنی فەرمان و نە بە وتاری هەڵبژاردن دەستی بەسەردا ناگیردرێت،​​ئێران نە لە هەڕەشە دەترسێت و نە بە نیشاندانی هێز دەترسێت.

یەکجارەکی و بۆ هەمیشە واقیعەکە قبوڵ بکە: تا ئێستا تووشی شکستی ستراتیژی و قورس بوویت؛ گەرووی هورمز ئێرانی بووە و هەیە و دەبێت؛ ئەم گەروە تەنها لەژێر فەرماندەیی ئێراندا دادەخرێت و دەکرێتەوە و تا واقیعی شکست قبوڵ نەکەن و لە خەیاڵکردن ڕانەگرن، ئێران بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی ئابڵوقە.