وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران نموونه‌ی تیرۆری ئابوری و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه.
ڕاشیگەیاند: سزاكانی ئه‌مریكا سیاسه‌تێكه كه شكستی سه‌لمێندراوه‌و، جگه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی رابردوو هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: حكومه‌تی ئهمریكاو داڕێژهرو جێبه‌جێكارانی سیاسه‌تی سزا نوێیه‌كانی سه‌ر ئێران، به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ.