به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەمەد سادق قەنادزادە به ئاماژە بە بەدواداچوون بۆ بەفەرمیکردنی هەناردەکردن بە ڕیاڵ وتی: له بازرگانی لەگەڵ وڵاتانێک وەکوو ئێراق و ئەفغانستان و هەندێ وڵاتی دیکەی ناوچەکە، بەشێکی بەرچاو له مامەڵەکان بە ڕیال ئەنجام دەدرێت و لە زۆرێک لەو مامەڵانەدا هیچ دراوێک ئاڵوگۆڕ ناکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا: سەرەڕای ئەوەی مامەڵەکان بە ڕیاڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵێنی هەناردەکاران لە سیستەمەکاندا به دراوی بیانی تۆمار  کراوە و ئەم بابەته وەکوو کێشەی نەهێشتنی پابەندبوونیان بە دراوی بیانی ڕووبەڕووی هەندێک چالاکی ئابووری بوەتەوە.

بریکاری بەرپرسی خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە یاساکە پێناسەیەکی دیاریکراوی بۆ هەناردەکردنی ڕیاڵ نییە، ڕایگەیاند: پێشنیار و ڕێگاچارە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە پەرەی پێدراوە و دانوستانەکان بۆ قبوڵکردنی هەناردەکردنی ڕیال وەک یەکێک لە شێوازە فەرمییەکان لە ئارادایە.

قەنادزادە جەختی لەوە کردەوە: ئامانج ئەوەیە کە بازاڕە گرنگەکان وەک عێراق، ئەفغانستان، پاکستان بەهۆی چارەسەرنەکردنی ئەم کێشەیە لەدەست نەچن.

ناوبراو هەروەها که لابردنی ئاستەنگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و کارئاسانیکردنی پابەنبوونی هەناردەکارانی له تەوەرە سەرەکییەکانی کاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی نێو برد و وتیشی: بەشێکی بەرچاو له کێشەکانی چالاکانی ئابوری لەم بوارەدا له ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا به دواداچوونی بۆ کراوە و چارەسەر بۆ زۆبەیان له بەرچاو گیراوە.

بە فەرمیکردنی هەناردەکردنی ڕیاڵ دەتوانێت گرنگییەکی تایبەتی هەبێت بۆ بازرگانی ئێران لەگەڵ عێراقدا؛ بازاڕێک کە بەشێک لە مامەڵەکانی لە ڕێگەی میکانیزمی دارایی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت، و چارەسەرکردنی گرێی پابەندبوونەکانی دراوی بیانی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کێشەکانی هەناردەکاران و پاراستنی ڕەوتی بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا.