بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی ئەلمەیادین، سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارڵای یەمەن، لە وتارێکدا جەختیشی کردەوە: ئامادەبوونی گەلی یەمەن لە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بێهاوتایە. ڕێبەری ئەنسارالله هەروەها وتی: زایۆنیزم نەتەوەی ئیسلامی کردۆتە ئامانج و هەوڵی زاڵبوون بەسەر نەتەوەکانمان و کۆیلەکردن و ڕیسواکردنی ئەو گەلانە و داگیرکردنی خاکەکانیان و تاڵانکردنی ماڵ و سامانیان دەدات.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە یارمەتیدانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنی وەک دوژمنی ئومەتی ئیسلامی چەسپاوین و جەختیش دەکەینەوە لە هەڵوێستی چەسپاوی خۆمان لە دژی پلانی ئەمریکی-ئیسرائیلی بە ناوی "ئیسرائیلی گەورە".
ئەلحوسی هەروەها وتی: ئێمە جەخت لەسەر هەڵوێستی چەسپاوی خۆمان لەسەر یەکگرتوویی بەرەکانی میحوەری مقاوەمە و وەستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەینەوە و پێداگریی ڕژێمی سعودیە لەسەر درێژەدان بە گەمارۆ و درێژەدان بە نزیکبوونەوەی پەرەسەندنی گرژیەکان هەروەها ستەم و خزمەتکردنی زایۆنیزمی ناڕەوایە و ئێمەش بڕیارمانداوە کە گەمارۆ بۆ گەمارۆ جێبەجێ بکەین هاوکێشەیەک لە دژی ڕژێمی سعودیە، بەکرێگیراوانی زایۆنیزم.
ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن زیادی کرد: لە ئەنجامدا تەماحی زایۆنیزم و بزووتنەوەکانیان لە ژێر ناوی "گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" و دامەزراندنی "ئیسرائیلی گەورە" هەڕەشە لە تەواوی ئومەتی ئیسلامی دەکات. دەستدرێژی بۆ سەر ئێران و لوبنان، پێشێلکردنی سەروەری سوریا و بەئامانجکردنی یەمەن، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدان.
جەختیشی لەوە کردەوە: بەرهەمی کۆڵنەدان لەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل بەدەستی هێنا، هەروەها سەقامگیریی میحوەری جیهاد و مقاوەمە لە بەرە جۆراوجۆرەکانی لوبنان، غەززە، یەمەن و عێراقدا دیارە.
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی وتیشی: ئێمە جەخت لەسەر وەستانەوە لە تەنیشت نەتەوەی موسڵمانی ئێران و سیستمە ئیسلامییەکەی دەکەینەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی یەکڕیزیی مەیدانەکان و پتەوکردنی هاوکاری نێوان میحوەری جیهاد، هەروەک چۆن جەخت لەسەر هاوکاریی مقاوەمەی ئیسلامی لە لوبنان و فەلەستین و بەرەکانی دیکەی میحوەری بەرخۆدان دەکەینەوە، و بانگەوازی هەموو لایەنەکان دەکەین میللەتی ئیسلامی بچنە نێو میحوەری جیهاد و مقاوەمە و هەروەها جەخت لەسەر مافی گەلی خۆشەویستی یەمەن و دۆزی دادپەروەرانە و داخوازییە ڕەواکانیان دەکەینەوە بۆ کۆتایی هێنان بەو گەمارۆ و داگیرکارییە دڕندانەیەی کە ڕژێمی دەستدرێژکاری سعودیە ماوەی ١٢ ساڵە بە سەرپەرشتی ئەمریکا بەسەر گەلی یەمەندا دەسەپێنێت.