بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود ڕەشیدی ئەقدەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە توانا ئابوورییەکان و هەڵکەوتەی سنووری کرماشان ڕایگەیاند: "تا ئێستا زیاتر لە 80 دەرفەتی وەبەرهێنانی بێناو لە پارێزگاکەدا تۆمار کراوە و بۆ بەشێک لەو دەرفەتانەش بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پاکێجی وەبەرهێنان ئامادە کراوە".
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە ئێستادا 150 پاکێجی وەبەرهێنانی پەسەندکراو لە کرماشاندا هەیە، زیادی کرد: ئەم پاکێجانە دەتوانن بنەمای ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی لە کەرتە ئابوورییە جۆراوجۆرەکانی ئەو پارێزگایەدا، دابین بکەن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئابووری و دارایی پارێزگای کرماشان هەروەها ئامادەکردنی ناوەڕۆکی ناساندنی تواناکانی پارێزگا لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و میراتی فەرهەنگی بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی ڕاگەیاند و وتی: مەبەست لەم چالاکییە باشتر ناساندنی تواناکانی کرماشان و دابینکردنی بنەما بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانییە.
ڕەشیدی ئەقدەم بە ئاماژە بە بەدواداچوونی پلانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی پیشەسازی، پترۆکیمیایی، شەکر و کاشی، جەختی لەوە کردەوە: هەڵکەوتەی سنووری کرماشان و توانا ئابوورییە هەمەچەشنەکانی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕاکێشانی سەرمایە و فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت لەگەڵ عێراقدا بگێڕێت.