وەزیری پەروەردەی عێراق، کەریم عەبتان، لە نووسراوێکی فەرمی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان ڕایگەیاند، سیستەمی کامێرای چاودێری دەبێت هەموو شوێنە گرنگەکانی پەیمانگەکان بگرێتەوە و ٢٤ کاتژمێر کار بکات.بەپێی بڕیارەکە، ئیدارەی پەیمانگەکان بەرپرسیارن لە بەردەوامیی کارکردنی کامێراکانی چاودێری و پاراستنی تۆمارە ڤیدیۆییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ، تا لە کاتی پێویستدا بەردەستی لیژنە چاودێرییەکان بکرێن.ئەم بڕیارە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە، بە جگە لە پارێزگاەکانی هەرێمی کوردستان کە سیستەم و ڕێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە.