بەرشەلۆنە لەم سەرکەوتنە مێژووییەدا یەک لەدوای یەک لە ڕکابەرەکانی بردۆتەوە و تەنانەت سەرکەوتنی گرنگی بەدەستهێناوە بەرامبەر هەندێک لە تیپە بەهێزەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا. ئەوەی جێگای سەرنجە هەمەچەشنی ئەنجامەکان و هێزی هێرشبەری ئەم تیپەیە لەم 21 یارییەدا؛ کە بەرشەلۆنە بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە ڕکابەرەکانی بردۆتەوە. 

لیستی ئەم 21 سەرکەوتنە لەسەریەکە کە بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا بەدەستی هێناوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ڤالێنسیا 0-6 بەرشەلۆنە

خیتافی 0-3 بەرشەلۆنە

ڕیال سۆسیداد 1-2 بەرشەلۆنە

جیرۆنا 1-2 بەرشەلۆنە

ئێلچێ 1-3 بەرشەلۆنە

ئەتلەتیک بلبائو 0-4 بەرشەلۆنە

ئالاڤێس 1-3 بەرشەلۆنە

ئەتلەتیکۆ مەدرید 1-3 بەرشەلۆنە

ئۆساسۆنا 0-2 بەرشەلۆنە

ڕیال ئۆڤیدۆ 0-3 بەرشەلۆنە

مایۆرکا 0-3 بەرشەلۆنە

لیڤانتی 0-3 بەرشەلۆنە

ڤیاریال 1-4 بەرشەلۆنە

سێڤییا 2-5 بەرشەلۆنە

ڕایۆ ڤالیکانۆ 0-1 بەرشەلۆنە

ئیسپانیۆل 1-4 بەرشەلۆنە

سێلتاڤیگۆ 0-1 بەرشەلۆنە

ڕیال مەدرید 0-2 بەرشەلۆنە

ڕیال بیتس 1-3 بەرشەلۆنە

ئەتلەتیک بلبائو 0-2 بەرشەلۆنە

ڕایۆ ڤالیکانۆ 2-5 بەرشەلۆنە

ئەم ڕەوتە ئەوە دەردەخات کە بەرشەلۆنە تەنها لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتوو نییە ئەوان نەک هەر بە نەدۆڕاو دەرکەوتوون، بەڵکو لە بەشێکی بەرچاوی ئەم ڕکابەرییانەدا سەروەری خۆیان بەسەر ڕکابەرەکانیاندا مسۆگەر کردووە بە پێشکەشکردنی تۆپی پێی هێرشبەرانە و تۆمارکردنی ئەنجامی پڕ گوڵ.

سەرکەوتنە بەرزەکانی ئەو یانەیە بەرامبەر ڤالێنسیا و سیڤیلیا و ڤیاڕیال و ڕایۆ ڤالیکانۆ لەگەڵ سەرکەوتنەکانی بەرامبەر تیپەکانی وەک ئەتلەتیکۆی مەدرید و ڕیال مەدرید گرنگی ئەم ژمارەیە دوو هێندە دەکات.