وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پشتیوانی لە شەڕی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران، لە ئێکس نێت نووسیویەتی: نووسەری فەرەنسی، دی لا بۆیسی، لە ڕیساله یه کدا لە ژێر ناوی "گوتار لە سەر خزمەتی خۆبەخشانە"، نوێنەرایەتی ڕاستییەکی بنەڕەتی دەکات سەبارەت بە خوڵقێنەرانی ستەمکاری و هەژموون: زاڵبوون تەنیا بەرهەمی هێز نییە، بەڵکو زۆرجارە بەهۆی گوێڕایەڵی ئەو کەسانەی کە توانای مامەڵەکردنیان هەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پێکدێت.
بەقایی زیادی کرد: ئەورووپا چیتر ناتوانێت باس لە "سەربەخۆیی ستراتیجی" بکات، لە کاتێکدا بە کردەیی خۆی لە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی واشنتۆن کورت کردووەتەوە.
ڕوونیشی کردەوە: سەربەخۆیی ستراتیژی بە لێدوانی گەورە بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو بە نیشاندانی ئیرادە و توانای بڕیاردانی سەربەخۆ و بەرپرسیارانە بەدەست دێت، تەنانەت ئەگەر ئەم بڕیارانە لەگەڵ پێگەی دەسەڵاتێکی گەورەتریشدا نەگونجێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جه ختی کرد: ئه ورووپا ده بێ هه ڵبژێرێت؛ بۆ ئەوەی ئەکتەرێکی سەربەخۆ بێت، یان ئەوەندە خوو بە دەنگدانەوەکانی سیاسەتێکی ترەوە بگرێت کە ئەم دەنگدانەوەیە بە هەڵە بە سەربەخۆیی بزانێت.