بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ چوارشەممە٢ی ئەیلوولی ماڵپەڕی Motivacione ئیسپانی، سەفیان ئەلکروانی، بەرگریکاری مەغریبی، 8 ملیۆن دۆلاری لە سعودیەوە خستووەتە گیرفانی خۆیەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت یەک چرکەش بۆ یانەی قادیسیە یاری بکات.
ئەلکروانی لە ماوەی تەنها یەک مانگدا لە سعودیە 10 هێندەی داهاتی تەواوی ژیانی تۆپی پێی خۆی، بەدەستهێناوە.
ئەم بەرگریکارە مەغریبییە لە هاویندا لە یانەی "ئۆترخت"ی هۆڵەندییەوە بەرەو ئەلقادیسیە بەڕێکەوت.
بەڵام تەنها مانگێک دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی، ڕاهێنەری ئەلقادیسیە ناوی خستە لیستی دەرچوونەکان.
ماڵپەرە ئیسپانییەکە بە سەرسوڕمانەوە دەنوسێت موچەی ئەلکروانی لە 180 هەزار دۆلاری ساڵانە بۆ 8 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە دوای گواستنەوەی بۆ سعودیە کە ئەمەش زیادکردنی لەسەدا 4 هەزارە!
ئێستاش بڕیارە یاریزانە مەغریبییەکە بەشێوەی خواستن لە یانەی قادیسیە بۆ بەنفیکا بڕوات و بۆ ماوەی یەک مانگ لە سعودیە بەبێ ئەوەی یەک چرکە یاری بکات، 8 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام بەنفیکاش هیچ مووچەیەکی پێنادات.