ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە قۆناغی ٣٠ی ئۆپراسیۆنی بروسک و لە کاردانەوە بە ئامانجکردنی خەڵکی بێتاوان، دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش سیستەمی ڕادار و شوێنەکانی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکایان لە بنکەکانی ئەلدەفرە و ئەلمینحەد لە ئیمارات لە بەیانی ئەمڕۆوە کردۆتە ئامانج.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: هەروەها دامەزراوەکانی ڕادار و ناوەندەکانی کۆکردنەوەی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین دیسانەوە بە هێرشی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئارەش کرانە ئامانج. بنکەی ئەلدەفرە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکای تاوانبار لە ناوچەکەدا و بۆ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و سیخوڕی و چاودێری و پشتیوانی بەکاری دەهێنێت.
ئەرتەش لە ڕاگەیاندنەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: هێرشی دوژمن بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بە ئامانجگرتنی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری نموونەیەکی ڕوونی تاوانی جەنگە و سروشتی چەوتی "مافی مرۆڤی ئەمریکی" ئاشکرا دەکات و بە دڵنیاییەوە وەڵامی سوپا بۆ ئەم تاوانانە بەرفراوان و بەربڵاو دەبێت.