رووداوەکە ئێوارەی شەممە، 5ی ئەیلوولی 2026، نزیکەی کاژێر 5:00ی ئێوارە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (تانکەری سووتەمەنی) و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (سواری) روویدا، دەستبەجێ تانکەرەکە کڵپەی کرد و گڕی گرت، بەهۆیەوە زیانی بە چەندین ئۆتۆمبێلی دیکەش گەیاند.
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری کوردستان چووە شوێنی رووداوەکە و ئیدارەی پارێزگاش دوو ڕۆژ تازیەی گشتی ڕاگەیاند.
بەرپرسانی رێکخراوی هاوکاریی شارەوانییەکانی پارێزگای کوردستان، ناسنامەی بەشێک لەو کەسانەیان ئاشکرا کرد کە لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی.
پێنج لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، فەرمانبەری پڕۆژەی ئامادەکردنی شارۆچکەی پیشەسازیی دێولان بوون کە بریتین کە ناسر خانزادی، فەرهاد ریازی، مەهدی زەندی پووریان، ئەحمەد مەنسووری و سەید عەتاوڵڵا خادمی.
هەروەها 6 کەس لەوانەی بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان. ئەمانەن: کەیوان شێخ ئەحمەدی، خەلیل خودابەخشی، هوشیار باباوەیسی، حەبیبوڵڵا محەممەدی، جەلال وەکیڵی و بەختیار ئیلاهی.