بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن خانی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی میراتی کەلتووری، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی کرماشان بە بۆنەی ٢٧ی سێپتەمبەر، ڕۆژی جیهانی گەشتیاری پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەی کرد و ڕایگەیاند؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار، بە دڵێکی پڕ لە ڕێز و پێزانینەوە، پیرۆزبایی خۆمم پێشکەش دەکەم بە هەموو ئەو کەسانەی لە بواری گەشتوگوزار، میوانداری، پاراستنی میراثی کەلتووری و پیشە دەستییەکاندا چالاکن و بە هەوڵ و دڵسۆزییەوە جوانی و تواناکانی ناوچەکانیان بە جیهان دەناسێنن.
ناوبراو وتی: کوردستان بە سروشتی دەوڵەمەند و سەرنجڕاکێشی خۆی، لە چیا بەرزەکان و دۆڵە سەوزەکانەوە تا کانی و ئاودەشتەکان، هەروەها بە شوێنەوارە مێژوویی و کەلتوورییە بەهادارەکانی، توانایەکی بەرچاوی هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و ناساندنی وەک مەبەستێکی گەشتیاریی جیهانی.
خانی وتیشی: ئەم سامانە سروشتی، مێژوویی و کەلتوورییە، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ناساندنی جوانی و دەوڵەمەندییەکانی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییە کەلتووری و ئابوورییەکان لەگەڵ جیهاندا. هیوادارم گەشتوگوزار بەردەوام ببێتە هۆی گەشەی ئابووری، دروستکردنی هەلی کار، پاراستن و بەهێزکردنی ناسنامە و کەلتوور، و نزیکبوونەوەی گەلان.
بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی میراتی کەلتووری، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی کرماشان زیادی کرد: ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و هەموو گەشتیاران و چالاکانی ئەم بوارە لە سەرانسەری جیهاندا، پیرۆز بێت.