جام کوردی - دانپێدانانی سێنتکۆم بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر و تێکدەرێکی ئەمریکی، گێڕانەوەی واشنتۆن سەبارەت بە لەناوبردنی هێزی سەربازی ئێران دەخاتە ژێر پرسیارەوە و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوەکە چووەتە قۆناغێکی نوێ لە گۆڕەپانی ئابووری و دەریایی.
لە کاتێکدا سێنتکۆم بە ئامانجگرتنی سێ کەشتی نەوتهەڵگری نەوتی خاوی ئێران وەک "دەستکەوتێک" دەناسێنێت، لە هەمان گێڕانەوەدا، بەبێ ئاگاداری واقیعێکی گرنگتر ئاشکرا دەکات: دانپێدانان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی و کەشتییەکی تێکدەر. سێنتکۆم ئیدیعای کردووە کە ئەو دوو کەشتییە "بە سەرکەوتوویی لە چەندین هێرشی بێ ئیستفزازی ئێران ڕزگاریان بووە"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ کام لە هێزەکانی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە. ئەم لێدوانە، بەبێ گوێدانە ئەدەبیاتی پڕوپاگەندەیی، پشتگیری لە بەشێکی گرنگی گێڕانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکات سەبارەت بە بەئامانجکردنی کەشتییە ئەمریکییەکان؛ گێڕانەوەیەک کە دەرئەنجامەکانی لە ململانێیەکی ناوچەیی کورتخایەن تێدەپەڕن.
دانپێدانانێک کە گێڕانەوەی سەرکەوتن دەڕووخێنێت
گرنگی ئەم دانپێدانانە لەوەدایە کە پرسیارێکی جددی بۆ ئیدیعاکانی پێشووی ترەمپ سەبارەت بە لەناوبردنی دەسەڵاتی سەربازی ئێران دروست دەکات. چۆن دەتوانرێت باس لە لەناوچوونی دەسەڵاتی سەربازی وڵاتێک بکرێت کە دوای چەند مانگێک شەڕ، هێشتا توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی هەیە دژی کەشتییە ئەمریکییەکان؟ گۆڕینی ناوی جەنگ لەلایەن واشنتۆنەوە لە "تووڕەیی ئیپیکی" بۆ "ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان لە ناوچەی بەرپرسیارێتیی سێنتکۆم" و نەهێشتنی وردە وردەی وشەی "جەنگ" لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکا، لەگەڵ دەستەواژەکانی وەک "ئەوان هێزی دەریایی نین" یان "ئێمە هێزی ئاسمانییان لەناوبرد"، زیاتر لە هەوڵێک دەچێت بۆ بەڕێوەبردنی ڕای گشتی و بازاڕە داراییەکان و تێچووی سیاسی شەڕەکە نەک وەسفکردنی واقیعی سەر زەوی.
بەڵام دانپێدانانی CENTCOM وێنەیەکی جیاواز دەخاتە ڕوو؛ وێنەی هێزێک کە نەک هەر گۆڕەپانەکەی بەجێنەهێشتووە، بەڵکو توانای لێدانی کەشتییە ستراتیژییەکانی ئەمریکاشی پاراستووە. هەر ئەم ڕاستییە دەتوانێت بۆ ترەمپ و کۆمارییەکان تێچووی زۆری هەبێت؛ چونکە بانگەشەی سەرکەوتن دەخاتە ناکۆکی لەگەڵ واقیعەکانی مەیدانەکە و لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ خۆڕاگری کۆمەڵگای ئێران بۆ درێژەدان بە شەڕێکی درێژخایەن.
هەڵهاتنی کەشتیەکان؛ سەرکەوتنی تاکتیکی یان نیشانەی پەرتبوونە؟
سێنتکۆم هەڵهاتن یان دوورکەوتنەوە لە کەشتییە ئەمریکییەکان لە ناوچەی هەڕەشە وەک دەستکەوتێکی گەورە دەناسێنێت؛ بەڵام هەمان ئەم گێڕانەوەیە پرسیارێکی دیکە دەوروژێنێت: بۆچی هێزی دەریایی ئەمریکا کە ساڵانێک خۆی بە فەرمانڕەوای بێ مشتومڕی ڕێڕەوی ئاوی جیهان دەزانی، ئێستا مانەوە و دەرچوونی سەلامەتی کەشتییەکانی لە مەیدانی تەقەکردن وەک سەرکەوتنێک دەناسێنێت؟
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ماندووبوونی ئەو هێزانەی کە لە ئەرکە درێژخایەنەکاندا ئامادەن، کێشە بایۆلۆژی و دەروونییەکان و تەنانەت ئاڵۆزییە جدییەکان لە دەوروبەری هەندێک لە هێزە ئەمریکییەکان، وێنەیەکی کەمبوونەوەی خۆڕاگری ئۆپەراسیۆنەکان دەخەنە ڕوو. ئەگەر ئەم تابلۆیانە لە تەنیشت دانپێدانانی سێنتکۆم دابنێین، ئیتر پرسەکە تەنها هێزی ئاگرین نییە؛ پرسەکە توانای بەردەوامبوونی شەڕ و هەڵگرتنی تێچوونەکانییە. لە شەڕەکانی پەرتبووندا، خۆڕاگری هێزێک هەندێک جار یەکلاکەرەوەترە لە ژمارەی ئەو چەکانەی کە هەیەتی.
نەوتهەڵگرەکان؛ فۆرمێکی نوێی شەڕی ئابووری
هەروەها کاردانەوەی هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا شایەنی ڕەچاوکردنە لەم ڕوانگەیەوە. هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، ئەگەر ئێران تەقە لە کەشتییە ئەمریکییەکان بکات، واشنتۆن “تانکەرەکانیان لەناو دەبات”. لە کاتێکدا ئەم هەڕەشەیە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ گۆڕانکاری لە شێوازی وەڵامدانەوەی ئەمریکا، بەڵام پێدەچێت هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی فشار لەسەر یەدەگی چەک و بەکارهێنانی بەربڵاوی سیستەمی ڕێگریکەر. تەنانەت دەیڤید پێترایۆس، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، باسی لە بەکارهێنانی نزیکەی نیوەی مووشەکەکانی ڕێگریکەر لە شەڕێکدا کردووە.
لە وەها هەلومەرجێکدا، ئەمریکا لەبری ئەوەی ڕاستەوخۆ مەودای ململانێکان لەدژی ژێرخانی ئێران فراوان بکات، وادیارە مەیلی بەرەو بەئامانجگرتنی خوێنبەرە ئابوورییەکان، بەتایبەتی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کێشاوە. گرنگی ئەم ئامانجە ڕوونە: نەوت یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی داهاتی ئێران و هەر هێرشێک بۆ سەر ڕێگاکانی هەناردەکردنی ئێران دەتوانێت بەشێک بێت لە شەڕێکی ئابووری.
ڕێگریکردن لە سەردەمی شەڕی تێکەڵاودا
ئەم پەرەسەندنە زیاتر لە جاران تیشک دەخاتە سەر پێویستی پێناسەکردنەوەی هاوکێشەی ڕێگریکردن. ئه گه ڕ ئه مریکا تێچووی هێرشکردنه سه ڕ ژێرخانی ئێران زیاد بکات و له به ڕامبه ڕدا ڕووبه ڕووی هه ڕه شه ی تانکه ڕه کان ببێته وه ، مه یدانی جه نگ له ئامانجی ته نیا سه ڕبازییه وه بۆ بواری ئابووری و ووزه و بازرگانی و ئاسایشی ده ڕیایی فراوان ده بێت.
وەڵامێکی کاریگەر بۆ ستراتیژییەکی لەو جۆرە مەرج نییە تەنیا لە دووبارەکردنەوەی نەخشەکانی ڕابردوودا سنووردار بێت؛ پێویستی بە داڕشتنی میکانیزمێک دەبێت کە تێچووی کردەوەکانی ئەمریکا لە ئاستی ئابووری و سیاسیدا زیاد بکات، بەبێ ئەوەی کۆنترۆڵی پەرەسەندنی قەیرانەکە لەدەست بدات. شەڕی ئێستا ئیتر تەنیا شەڕی مووشەک و بنکە نییە؛ شەڕێکی فرە چینە کە تێیدا ئابووری، وزە، بازرگانی دەریایی و خۆڕاگری کۆمەڵایەتی وەک هێزی سەربازی گرنگ بوون.
لە بوارێکی وەهادا، ڕەنگە گرنگترین نهێنی کە سێنتکۆم ئاشکرای بکات ئەمە بێت: ئێرانێکی گوایە داڕماو هێشتا ئەوەندە توانای هەیە کەشتییە ئەمریکییەکان ناچار بکات حیساباتەکانیان بگۆڕن؛ و ئەمریکا لە هەموو کاتێک زیاتر دەبێت تێچووی شەڕی پەرتبوون لە حیساباتە سیاسی و ئابوورییەکانیدا ببینێت.