دوگاری لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا، بە شایستەی یاریزانێک لە پێگەی ئمباپێ نەیزانیوە بە ئاشکرا لەو شێوەیە لەبارەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتوون قسە بکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسایە، و دەڵێت: بە ئاشکرا داوای خەڵاتێکی تاکەکەسی لەو شێوەیە، پێموایە منداڵانەیە
ناوبراو زیاتر ڕەخنەی گرت و ناڕەزایی دەربڕی بۆ زیادبوونی تاکگەرایی لە تۆپی پێی مۆدێرندا و وتی: تۆپی پێ تادێت تاکگەرایی زیاتر دەبێت و ئەوەش زۆرجار هەستێکی خراپم پێدەبەخشێت، لەبری ئەوەی باسی خۆت و خەڵاتە تاکەکەسییەکان بکەیت، پێویستە باسی تیپەکە و سەرکەوتنانە و ئەو جامانە بکەیت کە نەتانبردۆتەوە، بەڵام ویستوویانە پێکەوە بیبەنەوە.
لێدوانەکانی دوگاری لە کاتێکدایە کە ئمباپێ پێی وایە ئاستە تاکەکەسییەکانی دەتوانێت بەس بێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و سەرەڕای ئەوەی وەرزی ڕابردوو هیچ خەڵاتێکی گەورەی تیپی نەبردەوە، بەڵام هێشتا خۆی وەک پێشەنگی خەڵاتەکە دەبینێت.