ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی مۆندیالدا بۆ 19 گۆڵ زیادکرد، بە گۆڕینی لێدانی سزا لە قۆناغی یەک هەشتمی مۆندیالی 2026دا، بەمەش ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ لیۆنێل مێسی یەکسانکردەوە. هەروەها ئەم گۆڵە فەرەنسای بە ئەنجامی 1-0 گەیاندە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی.
ئمباپێ تەنها 19 یاری لە مۆندیال ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم ژمارە سەرسوڕهێنەرە؛ ئامارێک کە بە تێکڕای لە هەر یارییەکدا گوڵێکی تۆمار کردووە.
هێرشبەرە فەرەنسییەکە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پاڵەوانێتی فەرەنسا لە مۆندیالی 2018 بە تۆمارکردنی 4 گوڵ، لە مۆندیالی 2022 بە تۆمارکردنی 8 گوڵ پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێنا، ئێستاش یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەم نازناوە لە مۆندیالی 2026 بە تۆمارکردنی 7 گوڵ بەدەستبهێنێتەوە.
درەوشاوەیی ئمباپێ نەک هەر وایکردووە ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، بەڵکو وەیکردووە ببێتە کەسایەتییەکی ئەفسانەیی لە لیستی گۆڵکارانی هەموو کاتەکانی مۆندیالدا.
ئەوەی جێگای سەرنجە، هێشتا تەمەنی تەنها 27 ساڵە و ئەگەر لە مۆندیالی 2030دا یاری بکات، ئەوا دەرفەتی ئەوەی دەبێت کە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی گۆڵەکانی پاڵەوانێتییەکە بشکێنێت.
دوای یارییەکە ئمباپێ جەختی لەوە کردەوە کە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە پێشینەی کارەکانیدا نییە و ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە کە جارێکی دیکە نازناوەکە لەگەڵ فەرەنسا بەدەستبهێنێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕیکۆردەکان بشکێنرێن ئەوە ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە بەرزکردنەوەی جامەکەیە.
ئەم لێدوانانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە ڕووماڵ کران و جارێکی دیکە تەماحی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدیان نیشان دا.
ئێستا فەرەنسا خۆی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی لەگەڵ ئمباپێ ئامادە دەکات، کە جارێکی دیکە هەموو چاوەکان لەسەر ژمارە ١٠ی هەڵبژاردەی فەڕنسا دەبن.
ئەگەر ناوبراو بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی گوڵەکانی، ئەوا نەک هەر دەتوانێت فەرەنسا بەرەو نازناوەکە ببات، بەڵکو دەتوانێت بەختی ئەوەی هەبێت ببێتە گوڵکاری مێژوویی مۆندیال لە هەموو کاتەکاندا.