جام کوردی - بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئێران بۆ یەکەمجار له هێرشکردنه سەر کەشتییه جەنگییەکانی ئەمریکا، مووشەکی نوێی تەیارکراو به هەستەوەری ئۆپتیکی بەکارهێناوه .

سوپای پاسداران شەپۆلێکی هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و ١٠ کەشتی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز لە هێرشی شەوانەدا.

ئەو مووشەکانە کە بە تەکنەلۆژیای ئۆپتیکاڵ سیکەر تەیارکراون، کامێرا و هەستەوەری بینایی بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوە و شوێنپێهەڵگرتن و ڕێنماییکردنی ئامانجەکان بە وردبینییەکی بەرز.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا ئێران سیستەمی نوێی مووشەکیی خۆی نمایشکرد، کە ناوی ناوە قاسم بەسیر، کە جۆرێکە لە مووشەکی بالیستیکی مەودای مامناوەند و هەستەوەری بینایی تەیار کراوە.