به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولڕەحمان پورنا، بەرپرسی کۆمەڵگەی نەخۆشخانەیی ئیمام ڕەزا (ع)، لە ڕونکردنەوەی کارکردی ساڵانەی کۆمەڵگەکەدا وتی: لەو ماوەیەدا 278 هەزار و 70 سەردان و 41 هەزار و 19 حاڵەتی بانەجێ له بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگەکەدا تۆمارکراوه، هەروەها 13 هەزار و 535 نەشتەرگەری ئەنجامدراوه.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەنتەری شەهید ڕەئیسی 5 هەزار و 567 نەخۆش چارەسەری کیمیایییان بۆ کراوە، هەروەها لە بەشی وێنەگرتندا زیاتر لە 40 هەزار سۆنەر و 24 هەزار سی تی سکان و 4 هەزار MRI و 1هەزار و 875 پت سکان ئەنجامدراوە.

پۆرنا وتیشی: تۆمارکردنی سەردانەکانی نەخۆشانی بیانی، له تەنیشت خزمەتگوزاری تایبەت له کۆمەڵگەی ئیمام ڕەزا (ع)، توانای ئەو و کۆمەڵگە نیشان دەدات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بە نەخۆشانی دەرەوەی وڵات.