بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حشمەت ڕەزایی ڕایگەیاند: لەگەڵ بەدواداچوونەکان، سنووری سۆمار دووبارە چالاک کرایەوە و پرۆسەی بازرگانی و هەناردەکردنی کەلوپەل بۆ عێراق دەستیپێکردووەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ڕۆژانە نزیکەی 300 بارهەڵگر لە ڕێگەی چوونەژوورەوە و گەڕانەوە بۆ سنووری سۆمار هاتووچۆ دەکەن، هەروەها چالاکی کارەستەی گواستنەوە لەم دەروازەیەدا، بەردەوامە.
پارێزگاری گیلان غەرب بە ئاماژە بە گرنگی سنووری سۆمار لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان کرماشان و عێراقدا، جەختی لەوە کردەوە: بەردەوامی چالاکییەکانی ئەم سنوورە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردن، پەرەپێدانی بازرگانی و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕە ئابوورییەکان لە ناوچەکەدا.
سنووری سۆمار لە ناوچەی گیلان غەرب یەکێک لە دەروازە بازرگانییە گرنگەکانی نێوان پارێزگای کرماشان و عێراقە.