ماڵپەڕی nm24h ی مۆزامبیک ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی سێپتەمبر ڕایگەیاند کە 11 کارمەندی کەمپی کات بەسەربردنی کارلۆس کەیرۆش کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، تا ئێستا بێسەروشوێنن.

دوو هەفتە لەمەوبەر گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داعش هێرشیان کردە سەر کەمپی کات بەسەربردن و گەشتیاری کارلۆس کەیرۆش، ڕاهێنەری پێشووی ئێران لە مۆزامبیک.

گرووپە تیرۆریستییەکە کەسێکی کوشت و زیاتر لە 30 کەسیشیان بە بارمتە گرت.

ئێستا پۆلیسی مۆزامبیک ڕایگەیاندووە کە گەڕان بەدوای بارمتەکاندا بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 10کەس لە ونبوون و ڕفێندرابوون، دۆزراونەتەوە.

بەڵام چارەنووسی 11 کارمەندی دیکەی ئەو کۆمەڵگە هێشتا نادیارە.