بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆست و هاوبەشێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانە و ئێمە بە گرنگییەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکارییە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوولادا جەخت دەکەینەوە."

تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی ئەمنیی سنوورەکان گوتی: "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە زیاتر لە جاران پارێزراو بێت." ناوبراو ئاماژەی بە ڕێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق کرد و جەختی کردەوە: "لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنامەیەدا، هەوڵ دەدەین گرووپە چەکدارە دژبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکان دوور بخەینەوە و زەمینەی پێویست بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری سنوورە هاوبەشەکان دابین بکەین."

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەروەها ئاماژەی بە توانا ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد و گوتی: "تیمێکی ئابووریم لەگەڵ خۆم هێناوەتە ئێران و هەوڵ دەدەین بە هاوکاری و ڕاوێژی متقادیم، پێداویستییەکان دابین بکەین و زەمینەی زیاتری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان بڕەخسێنین."