ئەحمەد ناتەگ نوری کە لە ساڵی ١٩٨٩ تا ٢٠١٧ سەرۆکی فیدراسیۆنی بۆکسێنی ئێران بوو، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا دوای چەندین ساڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵانێکی زۆر بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێشبردنی بۆکسێنی ئێران کاری کردووە و سەردەمێکی درەوشاوەی بۆکسێن لە ئێراندا، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ڕوویدا.
هەروەها خوالێخۆشبوو ناتق نوری نوێنەری حەوت خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بوو.
ڕێوڕەسمی پرسەی کۆچکردوو ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی نوور و پاشان ڕۆژی دووشەممە لە یاریگای شیرودی (ئەمجەدیە) لە تاران بەڕێوە دەچێت.