گرنگترین قسەی ڤالێری کارپین، ڕاهێنەری ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی لەگەڵ ئێران ئەمەیە کە دەڵێت: ئێمە ئێران دەناسین، بەڵام سیستەمەکەی گۆڕاوە.

گۆڕینی تاکتیکی بەرگری ئەمیرقەڵعەنۆیی نویی لە پێنجەوە بۆ چوار ڕووسەکانی سەرلێشێواو کردووە.

ئێران پێشتر 4 یاری بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامداوە، دووجار یەکسان بووە، جارێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، جارێکیش دۆڕاوە.

کارپین باس لەوە دەکات کە ئێران لە مۆندیالدا بە پێنج بەرگریکار یاریی کردووە، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ سیستمی بەرگری چوار کەسی، ڕوسیاش بە تەواوی نازانێت لە یارییەکەی سبەی ئێران بە چ فۆرماسیۆنێک دەچێتە ناو یاریگاکانەوە.

ماڵپەڕی سپۆرت ئێکسپرێس دەنووسێت، گۆڕانی ئێران لە تاکتیکی بەرگریدا، کاری ڕاهێنەرە ڕووسییەکەی زۆر قورس کردووە.