بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا قوبادیمێهر ڕایگەیاند: بە پشت بەستن بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی دابین کردنی پارێزگای کرماشان و لە چوارچێوەی شۆرکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری بۆ پارێزگار، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆی ناوچەی ئازادی قەسر شیرینیان لەسەرە، ڕێگەیان پێدراوە لە سەرتاسەری پارێزگای کرماشاندا، گەشت بکەن.

ناوبراو ئاماژە بە پرۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناوچەی ئازادی قەسر شیرین کرد و دەشڵێت: تا ئێستا زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێل هاتوونەتە ناو زۆنەکە و پڕۆسەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە خێراییەکی باش بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین ئاماژەی بەوەدا: ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی داهاتوو ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردە دەکرێن بۆ ناوچەکە بگاتە هەزار دانە.

قوبادیمێهر هەروەها بەدواداچوون بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراوی ڕاگەیاند و وتی: بە پشتیوانی پارێزگاری کرماشان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهێنراو بە زۆرترین تەمەن تا پێنج ساڵ بەهەمان شێوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە شێوەیەکی جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە گرنگی پشتیوانیی ئیدارەی باڵای پارێزگاکە لە پێشخستنی بەرنامەکانی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، ڕایگەیاند: ئەم پاڵپشتییە ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە خێراکردنی پرۆسەکان و پێشخستنی بەرنامە ئابوورییەکانی ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین جەختی لە بەکارهێنانی توانا یاساییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک کردەوە و زیادی کرد: لە ڕێگای پەرەپێدانی ناوچەی ئازاد و پاراستنی مافەکانی خەڵک، هەموو توانا یاساییەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێن.

قوبادیمێهر هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵ و بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەی ئازادی قەسر شیرینەوە بکەن و بایەخ به هەواڵ و دەگۆی بێ بنەما بێبەڵگە نەدەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەزموونی ناوچە ئازادەکانی دیکەی تازە دامەزراو لە وڵاتدا، هەروەها وتی: میکانیزمی هاوشێوە سەبارەت بە جوڵەی ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆی ناوچەی ئازاد، لە زیاتر لە 11 ناوچەی ئازادی تازە دامەزراو لە پارێزگا سنوورییەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین جەختی لەوە کردەوە: پڕۆسەی گەشەپێدانی ناوچەکە بە جددیەوە بەردەوامە، هەروەها ئاسانکاریی چالاکییە ئابوورییەکان، ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دروستکردنی توانای نوێ بۆ خۆشگوزەرانی ئابووری و دامەزراندن لە ناوچەکەدا لە ئەجیندای ئەم ڕێکخراوەدان.