قاڵیباف لەم دیدارەدا، وێڕای پێزانین بۆ هەڵوێستەکانی دەوڵەت و گەلی ئەرمەنستان لە کاتی جەنگەکاندا، ڕای گەیاند: «سیاسەتی بنچینەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت ئەرمەنستان کە دەرفەتێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکان.»
سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژەدان بە گرنگیی پاراستنی سنوورە فەرمییەکان وتی: «ئەزموون سەلماندوویەتی کە دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان لە ناوچەکاندا، وەک ئەوەی لە کەنداوی فارسدا بینیمان، نەک هەر ئاسایش دروست ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاژاوە، چونکە ئەو هێزانە تەنیا چاویان بڕیوەتە بەرژەوەندییەکانی خۆیان.»
ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە نائومێدی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا، وتی: «ئەمریکییەکان لە ڕووی سەربازییەوە بەرامبەر ئێران شکستخواردوون و لە ڕووی سیاسیشەوە بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر، ئەمەش جارێکی دیکە متمانەی خۆیانی لەکەدار کرد.»
لە کۆتاییدا، قاڵیباف هیوای خواست کە هاوکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان تاران و یەریڤان لە بوارەکانی وزە و ترانزێتدا، ببێتە مایەی پەرەسەندنی دەرفەتەکان بۆ هەردوو وڵات و بەم زووانەش پەیماننامەی هاوکاریی ستراتیژیی نێوانیان کۆتایی پێ بێت.