محەممەدباقر قاڵیباف لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی مێمێکی (Meme) ئابووری نووسی: «ئامادەی بۆ ئەوەی ڕۆحت داگیر بکات؟»

لەو وێنەیەدا، نەخشەی گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت و گازوئیل، متمانەی بەکاربەران و توانای کڕینی خانووبەرە، پێکەوە شێوەی شەبەحێکیان دروست کردووە؛ ئەمەش بەو ئاماژە و گاڵتەجاڕییەوە کە بۆ ترس، پێویست ناکات چاوەڕوانیی شەوی هالۆوین بکەیت؛ هەندێک جار تەنیا کردنەوەی لاپەڕەی ئابووری بەسە!


لە وێنەکەدا دەیڤید زێرڤۆس، ڕاوێژکاری تایبەتی نوێی بانکی ناوەندی و لایەنگری کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەردەکەوێت؛ هەمان ئەو کەسەی کە وتبووی تا فیدراڵ ڕیزێرف سوودی بانکی کەم نەکاتەوە، قژی چاک ناکات!