بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەمەد شەفیعی، پارێزگاری قەسرشیرین، پێداچوونەوەی بە لایەنە یاسایی و تەکنیکییەکانی فراوانکردن ئەم پردە بە ئامادەبوونی شاندێکی 15 کەسی لە نوێنەری دەزگا نیشتمانییەکان ڕاگەیاند و وتی: بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە، پارێزگاری قەسر شیرین دەبێ لە ماوەی 10 ڕۆژدا داواکاریی تەکنیکی خۆی سەبارەت بە ڕادە و شێوازی بەربڵاوکردنەوەی ئەم پردە ئاراستەی ڕێکخراوەی جوگرافیایی بکات و وڵامی کارناسانەش لە ماوەی 1 مانگدا وەربگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: نوێنەرەکانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوی کارگێڕی و گواستنەوە و پاسەوانی سنوور و ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوی جوگرافی لە سەردانێکدا بۆ پەرویزخان، پێداچوونەوەیان بە پرسە یاساییەکانی پەیوەست بە دیاریکردنی سنوورەکانی، سنوور و فراوانکردنی پردەکە کرد.
بە وتەی قایمەقامی قەسر شیرین، ناکۆکی یاسایی نێوان ئێران و عێراق بۆ زیاتر لە دوو دەیە ڕێگری کردووە لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە و ئێستا لێکۆڵینەوە نوێیەکان زەمینەیان بۆ بەدواداچوونی تەکنیکی و شارەزایی خۆشکردووە.
شەفێعی هەروەها ڕایگەیاند کە لە کاتی ئامادەبوونی شاندەکە لەم دەروازەیەدا پێداچوونەوە بە پرسە سنوورییەکان و پرسەکانی پەیوەست بە پلانی گشتگیری سنووری خوسرەوی دەکرێت.
گرنگی فراوانکردنی پردی پەرویزخان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەم سنوورە یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکانی هەناردەکردنی کەلوپەل بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها زیادکردنی توانای هاتوچووی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هێڵی بارهەڵگرەکان و نەرمی گواستنەوە و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
بەپێی ئامارە ڕاگەیەندراوەکان، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 895 هەزار تەن کەلوپەل بە بەهای 317 ملیۆن دۆلار لە گومرگی پەروێزخانەوە هەناردە کراوە و ڕۆژانەش بە تێکڕا 501ئۆتۆمبێلی هەناردەکردن لەم سنوورەدا تێپەڕیون.
کەرەستەی بیناسازی، تەختە، کاشی، بەرهەمی کشتوکاڵی، بەردی بیناسازی، بەرهەمی شیرەمەنی و دەفری پلاستیکی لە گرنگترین کاڵا هەناردەکراوەکانن لەم دەروازەیەدا.
ئێستا ماوەتەوە بزانین ئایا دانانی وادەی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردنی داوایەکی تەکنیکی و وەرگرتنی وەڵامی شارەزەیان دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر فراوانکردنی پردی پەرویزخان دوای 22 ساڵ و ببێتە هۆی زیادبوونی توانای بازرگانی سنووری.