دوکتور ئاسۆ فەریدون، پارێزگای سلێمانی و وەفدێکی باڵای سلێمانی بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنێتی ئامادەکارییەکانی بە نێودەوڵەتی کردنی مەرزی سەیرانبەند سەردانی شاری بانه‌ی کوردستانیان کرد.
بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەكارییەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیرانبەن، ڕۆژی شەممە 5/12/2015 وەفدێكی باڵای پارێزگای سلێمانی بەسەرۆكایەتیی دوکتۆر ئاسۆ فەرەیدون و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی نشینگە و كشتوكاڵ و ڤێتێنەریو رێگاوبان و قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك و لەشاری سلێمانی، سەردانی مەرزی سەیرانبەندیان كرد لە دیوی ئێران و لەگەڵ قائیمقام و نوێنەری كوردانی بانەو سەقز لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە و سەرکۆنسوولی ئێران لە سڵێمانی كۆبونەوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەوبارەیەوە، د.ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: “بەیاوەری تیمێك بۆ چاودێریكردنی رێوشوێنەكان و كارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەند، چووینە مەرزەكە لە دیوی بانەی کوردستان، بینیمان كارەكان زۆر بەباشی بەڕێوەچووە لە هەردوو دیوی (هه‌رێمی کوردستان و ئێران) پێشكەوتنی بەخۆوە بینوە”.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەمجارە بیڵێم پاش سەردانی بەغدا، یەكێك لەدەستكەوتەكانی سەردانەكەمان بۆ سلێمانی ناردنی لێژنەیەكی كەشف لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە، تاكو كارەكان ببینن و تاوەکوو ئێستاش لە(95%)ی كارەكان تەواو بووەو بەغداش دانی بەوە ناوە كە پێویستە سەیرانبەند ببێتە مەرزێكی نێودەوڵەتی و هیوادارین له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌م خه‌ونه بێته دی..
د.ئاسۆ فەرەیدون، وتیشی: “لەمەرزی باشماخەوە رێگای كاری بازرگانی و هاتوچۆ هەیە بۆ شارەكانی (مەریوان و سنە و كرمانشان) لە سەیران بەنیشەوە دەتوانین لەمەولا رێگای هاتوچۆی بازرگانی‌و گەشتیاران بكرێـتەوە بۆ شارەكانی (بانە، سەقز و پارێزگای ورمێ) هەروەكو مەرزەكە لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتییەوە كاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر هاتنی كاڵاكان و هەلی كاریش بۆ هەزاران بارزگان لەم سنوورە دەستەبەردەكات، تەنیا كێشەی كارەباو چاككردنی رێگا‌و بانەكە ماوە لە هەردوو دیوەوە كە ئەویش كیلۆمەترێكەو هەوڵدەدرێت بەم نزیكانە چارەسەر بكرێت”.
موحسین بیگله‌ری، نوێنەری بانەو سەقز لە پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، “ئەمڕۆ بەرەسمی لەگەڵ وەفیدەكەی پارێزگای سلێمانی باسمان كرد لە بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی سەیران بەن، چونكە ساڵانێكە باس لەو رەسمیەتە دەكەین و بەخۆشحاڵییەوە پارێزگاری سلێمانی پێی وتین كە حكومەتی ناوەندی عیراقی رەزامەندی دەربڕیوە تاكو به‌م زووانه وەفدێكی باڵای حكومەتی عیراقی بێنە سەیران بەند”.
نوێنەری بانەو سەقز لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، لای ئێمە ماوەیەكی زۆرە هەموو ئامادەكارییەكان كۆتاییان پێهاتووەو وەك دەوڵەتی ئێرانیش بەزووترین كات هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەكەن.
ڕاشد عه‌زیزی قایمقامی بانه‌ش وتی: کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه یه‌ک له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی بانه‌یه که هیوادارین به‌م زووانه ئه‌م پلانه جێبه‌جی بکرێت.
عه‌زیزی درێژه‌ی دا: به‌پێی به‌ڕێکه‌وتنی ناوچه‌ی ئازادی پیشه‌سازی- بازرگانی بانه- مه‌ریوان، هه‌بوونی ئه‌م ده‌روازه‌یه به شێوه‌ی فه‌رمی و بۆ هاتوچۆی مسافر به پهساپۆرتهوه بۆ پێشکه‌وتنی ناوچه‌که زۆر گرنگه.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای کاره‌بای کوردستانیش له‌م دانیشتنه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌کانی کاره‌با و بناغه‌کانی بازاڕچه‌ی سه‌یرانبه‌ند له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دابین بکرێن، ئێمه ئاماده‌ین کاره‌بای بازاڕچه‌که دابین بکه‌ین.
ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی عێراق ڕۆژی 8ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به بانگهێشتی پارێزگاری کوردستان سه‌فه‌ری کرده ئه‌م پارێزگایه و پاش ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش، پارێزگاری کوردستان ڕۆژی 7ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ سه‌فه‌ری کرده سلێمانی.
پارێزگای کوردستان له چوار شاری مه‌ریوان، بانه، سه‌قز و سهوڵئاوا 227 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی په‌ره‌پێدان و قووڵترکردنی پێوه‌ندییه‌کانی پارێزگای کوردستان و هه‌رێمی کوردستانی عێراق، عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش حه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانێکی سێ ڕۆژه‌ی بۆ پارێزگای کوردستان کرد و ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریش له چه‌ند بواردا له نێوان دوو لایه‌نه‌وه واژۆ کرا.