جام کوردی:
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پترۆکیمیای ئێران IPF به ئامانجی ناساندنی ده‌رفه‌ته سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی ئێران، به به‌شداری 97 کۆمپانیای بیانی له 25 وڵاتی جیهان ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، تاران له حه‌وته‌کانی ڕابردوو، سه‌نته‌ری دیپلۆماسی وزه‌ی ناوچه‌که و میواندارێتیی له ده‌یان وه‌فدی سیاسی و ئابوری کردووه که به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه و ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ پیشه‌سازی نه‌وتی ئێران له قۆناغی پاش گه‌مارۆکان هاتوونه‌ته ئێران.
دووی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، دووه‌م دانیشتنی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری گاز به ئاماده‌بوونی سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای 18 وڵاتی ئه‌ندام له‌و کۆڕه و پاشان کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ڕوونوێنی له مۆدێلی نوێی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی ئێران به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی زیاتر له 137 کۆمپانیای بیانی له به‌رواری 7 و 8ی سه‌رماوه‌ز له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
له هه‌نگاوی دواتر، بڕیاره تاران میوانداری له ده‌یان کۆمپانیای بیانی بکات که به مه‌به‌ستی به‌شداری له دوانزه‌یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پترۆکیمیا سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن.
دوانزه‌یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پترۆکیمیای ئێران به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی 25 وڵات له ڕۆژانی 22 و 23ی سه‌رماوه‌ز له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت که له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا پێشوازی گه‌رمی لێکراوه. به پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، 368 کۆمپانیای خۆماڵی و 97 کۆمپانیای بیانی له‌م کۆنفرانسه دوو ڕۆژه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
بڕیاره له‌م کۆنفرانسه‌دا، ده‌رفه‌ته سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران به به‌شداربووان بناسێندرێت.
به وته‌ی محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن په‌یوه‌ندی جێگری کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران، کۆمپانیا به‌ناوبانگه‌کانی بواری پترۆکیمیا له وڵاتانی که‌نه‌دا، دانیمارک، فه‌رانسه، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، ئسپانیا، ژاپۆن، سویسرا، ڕووسیا، به‌ریتانیا، ئۆسترالیا و هۆڵه‌ندا به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌ی تاران ده‌بن.
ده‌فرایه‌تی و ڕاکێشیگه‌لی سه‌رمایه‌گوزاری له پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران له ئاستێکدایه که هه‌ندێک کات وه‌ک به‌هه‌شتی داهاتووی پیشه‌سازی پترۆکیمیا ناوی لێ ده‌برێت.
ئێران له ڕیزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه که سه‌رجه‌م پێدوایستییه‌کانی بواری پیشه‌سازی پترۆکیمیای وه‌ک که‌ره‌سته و ئامرازه‌کان، ده‌فرایه‌تی و سه‌رچاوه‌کانی له وڵاته‌که‌ی خۆیدا هه‌یه.
پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران هه‌ڵگری چه‌ندین خاڵی به‌هێزه له له گه‌ڵ هیچ وڵاتێکی دیکه به‌راورد ناکرێت. هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی به‌هێزی گاز، بواری گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌کانی ئاو له که‌ناراوه‌کانی باشور و هه‌ڵکه‌وتن له شاڕێگاکانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران ناو ده‌برێن، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هانده‌ر و ڕاکێشه‌ری سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی به‌ره‌و ئه‌م وڵاته بێت که وه‌ک جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ناوچه‌که داده‌نرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندی و خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌م پیشه‌سازییه، چه‌ندین به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ری گه‌وره‌ش وه‌ک کێشه و به‌ربه‌سته یاساییه‌کان و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ڕێگری له گه‌شه‌سه‌ندنی بواری پترۆکیمیای ئێران ده‌که‌ن.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن په‌یوه‌ندی جێگری کارگێڕی گشتی کۆمپانیای نیشتمانی پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ڵێت: ئێران له ئاستی جیهانیدا، ته‌نیا وڵاتێکه که سه‌رجه‌م پێدوایستییه‌کانی به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م پیشه‌سازییه‌ی هه‌یه، به شێوازێک که هیچ وڵاتێک له جیهاندا سه‌رجه‌م خاڵه پێویست و به‌هێزه‌کانی لا نییه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو، چه‌ندین شاندی ئاسیایی و ئه‌ورووپی سه‌ردانی ئێرانیان کردووه و له گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌م وڵاته کۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م شانده بیانییه‌کان، تێڕوانینی تایبه‌تیان به بواری پیشه‌سازی پترۆکیمیای ئێران هه‌بووه.
ئه‌م شاندانه به ده‌ر له وتووێژ و دانوستان له گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و ئابوری، به‌دواداچوون بۆ ده‌رفه‌ته سه‌رمایه‌گوزارییه‌کانی پترۆکیمیای ئێرانیش ده‌که‌ن.
ده‌یان پرۆژه‌ی ته‌واونه‌کراوی پیشه‌سازی پترۆکیمیا له ئێران‌دا هه‌یه که له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ کردنیان، داهاتوویه‌کی گه‌ش له چاوه‌ڕوانی وه‌به‌رهێنانی پترۆکیمیایی ده‌بێت. به پێی ڕاپۆرته‌کان، 60 پرۆژه‌ی پترۆکیمیایی له سه‌دا 10 تا 90 پێشکه‌وتن له جێبه‌جی کردنیاندا هه‌یه که له ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونیان، ده‌فرایه‌تی وه‌به‌رهێنانی ساڵانه‌ی ئه‌م بواره ده‌گاته 120 ملیۆن ته‌ن له ساڵێکدا. هه‌روه‌ها بۆ بنیات نانی 36 پرۆژه‌ی نوێ، پێویست به بودجه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری 41 ملیار دۆلاری هه‌یه که له ئه‌گه‌ری مسۆگه‌ربوونی، ئاستی وه‌به‌رهێنانی ساڵانه‌ی ئێران ده‌گاته 180 ملیۆن ته‌ن له ساڵێکدا.
ئیدریس سلێمانی