جام کوردی:
زیاتر له بیست جار بڕگه‌کانی تایبه‌ت به ڕێکه‌وتنی ئاگربه‌ستی سوریا پێشێل کراوه و ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 30 که‌س کوژران، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م ڕۆیشتنی سوریا به‌ره‌و گه‌ڵاڵه‌ی ” ب “، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که ڕه‌نگه هه‌رده‌م له سه‌ر مێزی لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ری قه‌یرانی ئه‌م وڵاته بێت.
گه‌ڵاڵه‌ی ب چییه؟
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵێت پێویسته ئه‌وه‌نده خه‌ڵک بکوژرێن و دانوستانه‌کان ئه‌وه‌نده درێژه‌یان هه‌بێت تا به ده‌ره‌نجامێک بگات و ئه‌ویش دابه‌شبوونه. نه ڕووسیا ئاماده‌ی سه‌رقاڵبوونه به شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌دان هه‌زار که‌سی دیکه تێیدا بکوژرێن تا سه‌رجه‌م ناوچه داگیرکراوه‌کانی سوریا دیسانه‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێنه‌وه که مه‌زنده ده‌کرێت له سه‌دا 75ی خاکی سوریا بێت و نه ئێران ده‌توانێت به‌رده‌وام له شه‌ڕێکی وه‌هادا بێت و نه ئه‌سه‌دیش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نانه‌ت به پشتیوانی مۆسکۆ و تاران درێژه به‌م شه‌ڕه بدات و ته‌نانه‌ت لازقیه بپارێزێت و نه له لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌مریکایه که به‌ده‌ر له پلان و ستراتیژه‌که‌ی ئیسرائیل، کارێکی دیکه به‌ره‌و پێش ببات.
دابه‌شبوونی سوریا ده‌توانێت خه‌ڵاتی ڕه‌زامه‌ندی هه‌م بۆ حکومه‌تی ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌تی بکه‌نه‌وه و هه‌م بۆ ڕووسیا که بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و که‌ناراوه‌کانی ته‌ڕتووس بپارێزێت که به‌ده‌ر له‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و گازی هه‌یه و هه‌م بۆ ئێران که به‌رده‌وام قوربانی مرۆڤی و دارایی له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د داوه، ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت ته‌واوی سوریا به یه‌کپارچه‌یی بپارێزرێت لانیکه‌م وڵاتێکی عه‌له‌وی ده‌توانێت پێک بهێنرێت و کریدۆرێک بێت له باشوره‌وه تا باکور درێژه‌ی هه‌بێت.
هۆکاری ئه‌مه‌ش، لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده که کاتێک شرۆڤه‌ی حکومه‌تی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سوریای ده‌کرد ڕێکه‌وتننامه‌ی ژنێڤ و بڕیاری ژماره 2254ی خسته ژێر پرسیاره‌وه و هێرشی کرده سه‌ر ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌وانی به لایه‌نگری تیرۆریزم ناو برد، له کاردانه‌وه به‌م لێدوانانه نه واشنتن وه‌ڵامێکی هه‌بوو، نه‌ک مۆسکۆ و ئه‌مه‌ش جێی سه‌رسوڕمانی هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی بوو.
ڕاپۆرته‌کانی دیپلۆماتکارانی باڵا ئاماژه به‌وه ده‌دات که ڕێکه‌وتنی سه‌ربازی نێوان ئه‌سه‌د و ڕووسیا ڕێگری له‌وه ده‌کات که ناوبراو ناتوانێت لێدوانێک بدات که له ژێر چاودێری ئه‌م وڵاته‌دا نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش کاتێک که ڕایگه‌یاند حکومه‌تی ڕاگوزه‌ری سیاسی به ته‌نیا گواستنه‌وه‌یه له ئاڵۆزی به‌ره‌و سه‌قامگیری له ڕێگای ده‌ستووره‌وه، ویتالی چورکین، نوێنه‌ری ڕووسیا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: گرنگی به لێدوانه‌کانی ئه‌سه‌د نه‌ده‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وه گرنگه که له کۆتاییدا ئه‌نجامی ده‌دات. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه ده‌بێت که ناوبراو ناچار ده‌که‌ین ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمانه جێبه‌جێی بکات. له‌مه‌ش زیاتر چورکین ناڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به پێی ئامۆژگارییه‌کانی مۆسکۆ هه‌نگاو بنێت ده‌توانێت ده‌رفه‌تی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌بێت. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش میخائیل یۆگدانۆف وتی که ئه‌سه‌د پێویسته گرنگی به ئامۆژگارییه‌کانی ڕووسیا بدات، ” به هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ته‌نانه‌ت به پشتیوانی هێزه‌کانی ڕووسیا ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌ره‌نگاری گرووپه‌کانی دیکه ببنه‌وه “.
شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که ڤلادیمیر پوتین پێشتر ئه‌وه‌ی به ڕۆژنامه‌ی بێڵد ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌ی زۆری هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا پێویسته ئه‌وه له به‌رچاو بگرین که ئاماده‌بوون بۆ جێگره‌وه‌کان له سوریا به ته‌نیا به که‌سایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه سنوردار نابێت به‌ڵکوو ته‌واوی سوریا ده‌گرێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌م ڕۆژانه‌دا بووه‌ته جێی نیگه‌رانی ئێران.
نووسه‌ر: ڕاجح ئه‌لخوری، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی لۆبنان
سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی